خەڵاتێکی تری ئاشتی بۆ فەتحوڵا گولەن

Home » له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ » دیمانەی ڕۆژنامەوانی » خەڵاتێکی تری ئاشتی بۆ فەتحوڵا گولەن

Fethullah Gülen Hocaefendi'ye Filipinler'den barış ve sevgi ödülü

بەڕێز مامۆستا فەتحوڵا گولەن کە مانگی پێشوو خەڵاتی بەناوبانگی مانهایی کۆریای باشوری بۆ ئاشتی وەرگرت، دووبارە لە فلیپینەوە خەڵاتێکی تری بۆ ئاشتی پێ دەگات. بە هاوکاری هەریەک لە ژووری بازرگانی و قوتابخانەکان و سەرۆکایەتی سوپاسالاری فلیپین، لە ڕێوڕەسمی دابەشکردنی گۆشتی قوربانیدا لە شاری مانیلا بەهۆی کۆمەکی کردنی بۆ ئاشتی جیهانی و خۆشەویستی، خەڵاتی تایبەتی ئاشتی درایە بەڕێز فەتحوڵا گولەن. هەروەها سوپاسالاری فلیپین جەنەڕاڵ لیۆناردۆ ب. گوێرێرۆ ئەوەی خستە ڕوو کە منەتباری بەڕێز گولەن و بزاوتی خزمەتن.

سوپاسالاری فلیپین جەنەڕاڵ لیۆناردۆ ب. گوێرێرۆ بەهۆی چالاکییە خێرخوازییەکانی بزاوتی خزمەت و کۆمەکییەکانیان بۆ ئاشتی جیهانی، خەڵاتی تایبەتی بەخشییە بەڕێز گولەن.

٦٠٠ کۆبۆنی گۆشتی قوربانی

ئەم ئاهەنگە کە ئەمساڵ دووەمینی سازدرا، لە سەرۆکایەتی فەرماندەی یەکی سوپا بەڕێوەچوو کە تێیدا زیاتر لە ١٠٠ سەربازی پلەدار و رێژەیەکی زۆر میوان لە تورکیاوە ئامادەی مەراسیمەکە بوون. سوپاسالاری فلیپین جەنەڕاڵ لیۆناردۆ ب. گوێرێرۆ بەم شێوەیە لە هەستەکانی خۆی دوا و وتی:

“خۆمان بە منتەباری پڕۆگرامی دابەشکردنی گۆشتی قوربانی دەزانین کە بە سپۆنسەری بازرگانانی تورکیا ڕێکخراوە. دەمەوێت زۆر سوپاسی بەڕێز مامۆستا فەتحوڵا گولەن بکەم کە لە ڕێکخستنی ئەم پڕۆگرامەدا دەست پێشخەربووە. بەڕێز مامۆستا فەتحوڵا گولەن بە پێشەنگی کردنی بۆ بزاوتێکی لەم جۆرە بە تەنها نموونەی سەخاوەت و حەزکردن بە هاریکاری بۆ ئێمە ناخاتە پێشچاو بەڵکو لە هەمان کاتدا دەشبێتە دەستپێکی لێک تێگەیشتنی تاکی هەردوو وڵات لە یەکدی.”

لە دوابەدوای وتەکاندا لێپرسراوان لە تورکیاوە ٦٠٠ کۆبۆنی گۆشتی قوربانییان پێشکەشی بەرپرسە فلیپینییەکان کرد. ئەم کۆبۆنانەش دەگەیەنرێتە دەستی هەژاران لەسەرانسەری فلیپیندا.

Share:

More Posts

Fethullah Gülen: Ramadan and Softening Hearts

دانپێدانەرە بوختانچییەکان و مەدرەسەی یوسفییە

ڕۆژێک ئەوانەی ناو زیندانەکان وەکو یوسوف دێنە دەرەوە بە پشتیوانی خودا. چونکە ئەوان نە ئاژاوەگێڕان و نە تیرۆرست، تێکدەرێک هات و بە وانی وت ئەمانە تیرۆرستن، دارودەستەکەشی واژۆیان بۆ قسەکانی کرد .
مرۆڤگەلێک کە پێ نانێن بە مێرولەشدا، مرۆڤ لە خواش نەترسێت هیچ نەبێت شەرم لە مرۆڤەکان دەکات.
ئاخر بۆ خوا قسە بکەن، کاتێک وەکو دز و…

Health Problems

فەتحوڵا گولەن و بانگەشەی ‘مەهدی و عیسا’ بوون

گەر بمانەوێت حوکم لەسەر کەسێکی بیرمەند و زانا و چالاکوان بدەین، ئەوا دەبێت لە نوسین و قسە و کار و کردەوە و رێچکەی ژیانی بڕوانین و  بەپێی ئەوە بڕیاری لەسەر بدەین.
گەر وا نەکرێت و؛ بە گوێرەی قسەی بیسترا و لایەنگیرانە کە لەسەر بانگەشە و تۆمەت هەڵبەستن بونیاتنرابێت، ئەوا لەلای ئەهلی حەق هیچ بەها و نرخێکی…

Send Us A Message