ستیفان تۆسنێڤی دەرهێنەری بولغاری، چوارەمین فیلمی دۆکومێنتاری خۆی لەبارەی بەڕێز مامۆستا فەتحوڵا گولەنەوە ناساند

Home » له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ » دیمانەی ڕۆژنامەوانی » ستیفان تۆسنێڤی دەرهێنەری بولغاری، چوارەمین فیلمی دۆکومێنتاری خۆی لەبارەی بەڕێز مامۆستا فەتحوڵا گولەنەوە ناساند

ستیفان تۆسنێڤی دەرهێنەری بولغاری، چوارەمین فیلمی دۆکومێنتاری خۆی لەبارەی بەڕێز مامۆستا فەتحوڵا گولەنەوە ناساند

ستیفان تۆسنێڤ کە بە یەکێک لە پێشەنگانی بواری ڕۆژنامەوانی بولغاریستان دادەنرێت، لە ڕادیۆیی ڤارنا هەستا بە ناساندی ئەو دۆکومێنتارییەی کە بەم دواییانە دەربارەی بەڕێز مامۆستا فەتحوڵا گولەن ئامادەی کردبوو. لەو دۆکومێنتارییەدا کە ماوەکەی ٢٠ خولەکە؛ وەک بیرمەند و پێشەنگی دیالۆگ و گوفتوگۆ باس لە بۆچونەکانی گولەن و قوتابخانەکان لە چوارلای دنیا و ئەو فەلسەفە پەروەردەییەی پەیڕەوی دەکەن دەکرێت.

ستیفان تۆسنێڤ بۆ ئاژانستی هەواڵی جیهان دوا و ئەوەی خستەڕوو کە ئەمە چوارەمین فلیمی دۆکومێنتارییە دەربارەی گولەن ئامادەی کردووە. هەروەها تۆسنێڤ باسی لەوەش کرد کە یەکەمین فیلمی دۆکومێنتاری لە ژێر ناونیشانی “لە ڕێگای زانست”دا بووە لەهەمان ئەو ساڵەدا واتە ساڵی ١٩٩٦ کە لەگەڵ گولەندا چاوپێکەوتنی ئەنجام داوە. تۆسنێڤ باسی لەوەش کرد کە ئەو چاوپێکەوتنەی لەگەڵ گولەندا ئەنجامی داوە کاریگەری قوڵی لەسەر بەجێ هێشتووە. تۆسنێڤ وتی:” ئیتر ئەوەبوو لە دوای ئەو دیمانەیە، هەستام بە لێکۆڵینەوە لەسەر بەرهەم و ڕاوبۆچونەکانی و گەیشتمە ئەو دەرەنجامەی کە ئەم کەسایەتییەی کە لە سەرانسەری دنیادا دەناسرێ، لە بولغاریستاندا زۆر ناناسرێ. هەر لەبەر ئەوە هەستام بە ئامادەکردنی دوو فیلمی دۆکومێنتاری تر دەربارەی ئەو قوتابخانانەی کە گیانفیدایانی ڕێگەی مەحەبەت کردوویانەتەوە.”

ڕۆژنامەوانی بولغاری ئەم دەستەواژانەی بۆ بەڕێز گولەن بەکار هێناو وتی:” ئەمەوێت ئەوە بخەمە ڕوو کە هەست بە خۆشحاڵییەکی زۆر دەکەم کە توانیومە ڕێزی دەرهێنانی فیلم دەربارەی بەڕێز گولەن بەدەست بهێنم. ئەوە بە قەرزی سەرشانی خۆم دەزانم کە ئاماژە بکەم بەوەی بەڕێز گولەن ڕۆڵێکی بەرچاوی دیوە لە گوفتوگۆ و دیالۆگدا. بە بۆچونی من گولەن لە بواری خۆیدا کارێک دەکات کە لەئاستی دەست بەسەراگرتندایە. بە دڵنیاییەوە ئەم دەست بەسەراگرتنە بە شەڕ نییە بەڵکو بە گۆڕانکارییەکانە لە ڕاوبۆچونەکاندا.”

تۆسنێڤ کە لە فیلمە نوێکەیدا بە شێوەیەکی گشتی باس لە کەسایەتی بەڕێز گولەن دەکات، هانی بەرەوپێشچوونی ئەو قوتابخانانە دەدات کە پێێ وایە پردی پەیوەندی نێوان وڵات و نەتەوەکانن. هەروەها دەرهێنەر لە دۆکومێنتارییەکەیدا بەشێکی تەرخان کردووە بۆ ڕاوبۆچونی بیرمەندانی بیانی دەربارەی بەڕێز گولەن و لەچەند جێیەکدا باس لە سەردانەکەی بەڕێز گولەن بۆلای پاپای دووەم جۆن پاوڵ و چەندین پێشەوای ئاینی و ئیدانەکردنی تیرۆر ڕاستەوخۆ لەدوای ڕوداوەکەی ١١ی سێپتێمبێر دەکرێت.

Share:

More Posts

Fethullah Gülen: Ramadan and Softening Hearts

دانپێدانەرە بوختانچییەکان و مەدرەسەی یوسفییە

ڕۆژێک ئەوانەی ناو زیندانەکان وەکو یوسوف دێنە دەرەوە بە پشتیوانی خودا. چونکە ئەوان نە ئاژاوەگێڕان و نە تیرۆرست، تێکدەرێک هات و بە وانی وت ئەمانە تیرۆرستن، دارودەستەکەشی واژۆیان بۆ قسەکانی کرد .
مرۆڤگەلێک کە پێ نانێن بە مێرولەشدا، مرۆڤ لە خواش نەترسێت هیچ نەبێت شەرم لە مرۆڤەکان دەکات.
ئاخر بۆ خوا قسە بکەن، کاتێک وەکو دز و…

Health Problems

فەتحوڵا گولەن و بانگەشەی ‘مەهدی و عیسا’ بوون

گەر بمانەوێت حوکم لەسەر کەسێکی بیرمەند و زانا و چالاکوان بدەین، ئەوا دەبێت لە نوسین و قسە و کار و کردەوە و رێچکەی ژیانی بڕوانین و  بەپێی ئەوە بڕیاری لەسەر بدەین.
گەر وا نەکرێت و؛ بە گوێرەی قسەی بیسترا و لایەنگیرانە کە لەسەر بانگەشە و تۆمەت هەڵبەستن بونیاتنرابێت، ئەوا لەلای ئەهلی حەق هیچ بەها و نرخێکی…

Send Us A Message