چی دەبێت، با كاتێك پێكەوە دەبین قسە و گوفتارەكانمان هەموو “صوحبەتی جانان” بن. واتە با سەروبنی قسەمان هەموو پەیوەست بكەینەوە بە باسی خوا و پێغەمبەری خواوە )عَلَیْهِ أَلفُ صَلَاٍة وَسَلَام(، با دەربارەی ئایینەكەمان قسە بكەین و ڕێ بە تەنها دڵۆپێكیش لە قسەی زیادە و بێمایە نەدەین. لەبیرمان نەچێت، خولەكەكانی تەمەنمان دیاریكراون. بۆیە با لە هیچ و خۆڕاییدا بەفیڕۆیان نەدەین، چونكە لەو دونیا لێپرسینەوەمان لەگەڵ دەكەن لەسەریان. با سوپاس و ستایشی ئەو خوایە بكەین كە لە هەر هەناسەدانێكدا، بەدەر لە ئاگایی و هەستی خۆمان دوو جار ژیانمان پێ دەبەخشێتەوە. لە فەرموودەیەكدا خۆشەویست دەفەرموێت “باوەڕداری ي ڕاستەقینە كاتێك دەبینرێت، خوا بیری خەڵكی دەخاتەوە.” واتای ئەمە ئەوەیە كە لە هەموو ڕەفتار و كردارێكیدا “اللّه” دەخوێنرێتەوە و لەفظی جەلالە بە هەرچوارلای ئەودا نووسراوە .
Fethullah Gülen’s Message for World Interfaith Harmony Week and International Human Fraternity Day
February 4, 2023– Our world, exhausted by wars and conflicts, tends to become a ground for new conflicts in the face of the insatiable appetite of

